فیلمی چوارەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی وەک ئەستێرەکان لەسەر زەوی
بە ڕۆڵبینینی عامر خان
ئیشان منداڵێکی تەمەن
هەشتساڵانە، لە خێزانێکی ئاساییدا ژیان بەسەر دەبات و بە بۆنەی ئەو ژینگە خێزانی و
پەروەردەییەی هەیبووە و هەیەتی، کێشەی دەروونیی هەیە. ڕۆژانە لە ماڵەوە، لە کۆڵان
و لە خوێندنگە، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک زۆر لە سەرزەنشتکردن و چەپاندن دەبێتەوە، تا
ڕۆژێک لەو خوێندنگەیەی دایکوباوکی بە پاساوی ئەوەی ''تەممەڵە'' بۆی
گواستوویانەتەوە، ڕام شانکار دەبێتە مامۆستای و لە ڕێی ڕێگە پەروەردەییە
تەندروستەکەیەوە، هەموو بیرکردنەوەکان دەربارەی ئیشان هەڵدەوەشێنێتەوە...
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا