لە
ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
چوار کۆڵەکەکەی خوێندنگەی وێڵتن: نەریت، ئابڕوو، ڕێکی و
نایابی، ئەوە پیشانی کوڕەکان دەدەن کە چییان لێ چاوەڕێ دەکرێت. وێڵتن هەیە تا
کوڕەکان بکاتە بزنسمان و دکتۆر و پارێزەر و پیشە باشەکانی تر، نەک کردنیان بە
شاعیر و نماییشکار و کەسی بەرهەمهێن، کە ویستیان بۆ ئەو پیشە بەرزانە نەبێت.
لەم
خوێندنگەیەدا فێرکردنی تەقلیدییانە، مامۆستای تەقلیدییانە و مەنهەجێکی زۆر تەقلیدییانە
بوونی هەیە؛ جۆن کیتینگ لەمە هەڵاوێردراوە و بەرەنگاری ئەم تەقلیدگەلە دەبێتەوە.
ئەو مامۆستای وانەی ئینگلیزییە، تەنها بە ناوهێنانی کۆمەڵەی شاعیرە مردووەکان، کە
خۆی ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕابەریی کردووە، پەرۆشیی خۆی بۆ دۆزینەوەی خودی خۆیان،
متمانەپێکردن بەو خودە، چەسپاندنی و بەیانکردنی، پیشانی کوڕەکان دەدات. کوڕەکان لە
وانەکەی ئەودا ئازادن، بە ڕووی شتی نوێدا دەکرێنەوە و شێوازی وانەگوتنەوەی ئەو، لە
تەواوی مامۆستاکانی تر جیاوازە: لە یەکێک لە وانەکانیدا، وا لە کوڕەکان دەکات
جلوبەرگی تۆپیپێ لەبەر بکەن، پارچەیەک شیعری لەسەر پەڕەیەک نووسراو بە دەستەوە
بگرن، بە دەنگی بەرز بیخوێننەوە و تا دەتوانن توند شەق لە تۆپەکە هەڵبدەن. لە وانەیەکی
تریدا لاپەڕەکانی کتێبەکەیان بە چێژەوە پێ دەدڕێنێت. لە وانەیەکی دیکەیدا بە پێ دەچێتە
سەر مێزەکان و لەوێوە وانەکەیان بۆ شی دەکاتەوە، هەروەها پێیان دەڵێت کە چێژ لە
ڕۆژەکانیان ببینن.
دکتۆر نۆلانی بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و بەڕێز پێریی باوکی نیڵ، کە
یەکێکە لە خوێندکارەکانی کیتینگ، یاخیبوونەکانی خوێندکارەکان بەگشتی و یەکێک لە
کردەکانی نیڵ، دەخەنە ئەستۆی کیتینگ و بە دەرەنجامی وانەکانی ئەوی دەزانن. تا کار
دەگات بەوەی خوێندکارەکان سزا دەدرێن و جۆن کیتینگیش لە خوێندنگەکە دوور
دەخرێتەوە، بەڵام چۆن دوورخستنەوەیەک؟ مامۆستا نوێیەکە ئەو پەڕانە بە خوێندکارەکان
دەخوینێتەوە، کە پێشتر دڕاندبوویان، کیتینگ لە بەردەرگەی پۆلەکە وەستاوە، لە
خوێندکارەکان دەڕوانێت و ئەوانیش بە هەمان شێوە لەم، بە بەرچاوی مامۆستا نوێیە
پارێزگار و پەڕگیرەکەوە، هەموو هەڵدەستن و بە پێ دەچنە سەر مێزەکانیان، ''ئۆهـ
کاپتن! کاپتنی من!'': جۆن کیتینگ دەڕوات، بەڵام پۆلێک خوێندکار لە وانەکانی
یاخیبوونی ئەو بەرهەم هات.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا
