فیلمی یەکەم لە پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی کۆمەڵەی شاعیرە مردووەکان
بە ڕۆڵبینینی ڕۆبن ولیامز
دۆزەختن
خوێندنگەیەکی پارێزگار و پەڕگیرە بە کۆمەڵێک بەڕێوەبەر و مامۆستای پارێزگارتر و
پەڕگیرترەوە، کە توندوتیژی و چەپاندن کۆی سیستمی پەروەردە و فێرکردنیانە. لە یەکێک
لە گرووپەکانی ئەم خوێندنگەیەدا کۆمەڵێک خوێندکار هەن، کە هەریەکێکیان دیسان لە
خێزانێکی پارێزگار و پەڕگیرەوە هاتوون و خەونی جیاجیا و قەدەغەیان هەن. لەم دۆخەدا
و ڕۆژێک، جۆن کیتینگ، کە لە پێشوودا خوێندکاری هەمان خوێندنگە بووە،
دەبێتە مامۆستای ئەم گرووپە و جیاواز لە مامۆستاکانی تر، لە کاتی وانەگوتنەوەدا بە
پێوە لەسەر مێزەکەی دەوەستێت، پەڕەکانی کتێبی وانەکەیانیان پێ دەدڕێنێت، بە دەنگی
بەرز شیعریان پێ دەخوێنێتەوە و فێری یاخیبوونیان دەکات...
*
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا