فیلمی سێیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی چیرۆکە وەحشییەکان
شەش چیرۆکی
جیاواز، بەڵام گێڕانەوەیان لەسەر یەک هێڵ، کە هەر یەکێکیان وەحشیگەریی ئەو سیستمە
کەلتووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوورییە دەخەنە ڕوو کە لە جیهانی ئەمڕۆدا
باڵادەستە، هەروەها تۆڵەسێنیی مرۆڤە پلیشاوەکانی ژێردەستی هەمان سیستممان بەرانبەر
بەو ژیانکردنەی تێیدا هەیانە، پیشان دەدەن. تۆڵە وەک تاکە ڕێگەچارە، تۆڵە وەک
ئامڕازێک دژی نادادپەروەری، تۆڵە وەک تەنها چەکی تووڕەیەکی جەڕێندراوێک، تۆڵە وەک
پێویستییەک، تۆڵە وەک ڕێگەیەک بۆ ئەشکەنجەدانی سەرمایەداران و تۆڵە وەک جۆرێک لە
لێخۆشبوون: ئەو شەش جۆرە تۆڵەیەن کە کارەکتەرەکان بەرانبەر کۆی سیستمی ژیانکردنیان
دەیگرنە بەر...
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا
